ژمارەی قوربانییەکانی رووداوەکانی کالیدۆنیای نوێ بەرەو زیادبووندایە
![ژمارەی قوربانییەکانی رووداوەکانی کالیدۆنیای نوێ بەرەو زیادبووندایە ژمارەی قوربانییەکانی رووداوەکانی کالیدۆنیای نوێ بەرەو زیادبووندایە](/img/NewsGallery/2024/5/25/395659/FeaturedImage/5e13466b-9a3a-45e3-8d83-e33a670a7f0b.webp)
لەگەڵ مردنی کەسێکی دیکە لە رووداوەکانی کالیدۆنیای نوێ، کۆی ژمارەی قوربانییەکان گەشتە ٧ کەس.
لە کالیدۆنیای نوێ کە خاکی دەرەوەی فەرەنسایە ئاماری کوژراوان لە رووداوە بەردەوامەکاندا زیاد دەکات دوای خۆپیشاندانەکان دژی پڕۆژە یاسای گۆڕینی سیستەمی دەنگدان.
دوابەدوای ناڕەزایەتییەکان دژی گۆڕینی یاسای دەنگدان، ژمارەی کوژراوان بۆ ٧ کەس بەرزبووەوە.
ناڕەزایەتییەکان کاتێک دەستی پێکرد کە پڕۆژە یاسای گۆڕینی سیستەمی دەنگدانی کالیدۆنیای نوێ لە ١٣ی ئایاردا لە ئەنجومەنی نیشتمانیی فەرەنسا تاوتوێ دەکرا و دوای ماوەیەکی کەم توندوتیژی سەریهەڵدا.
رووداوەکان لە زۆر شوێن روویانداوە، بەتایبەتی لە نومیا پایتەخت.
ئەگەر گۆڕانکاری لە سیستمی دەنگدان لەلایەن کۆنگرێسەوە قبوڵ بکرێت، ئەوا هاوڵاتیانی فەرەنسی کە ماوەی ١٠ ساڵە لە کالیدۆنیای نوێ نیشتەجێن، دەتوانن لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگ بدەن.
خەڵکی کالیدۆنی نوێ نیگەرانن لەوەی کە فراوانکردنی لیستی دەنگدەران سوودی بۆ سیاسەتمەدارانی لایەنگری فەرەنسا دەبێت و کاریگەریی خەڵکی ڕەسەنی کاناک کەمدەکاتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە وڵاتی نیجەر ٢٠ سەرباز و مەدەنیێک گیانیان لە دەست دا.
ئەجومەنی ئەتلەنتیکی باکوور (ناتۆ) مارک روت سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندی وەک سکرتێری گشتیی ناتۆ هەڵبژارد.
ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس لەبارەی شەهادەتی خانەوادەکەی پەیامێکی بڵاو کردەوە و وتی، "ئەگەر دوژمن گومان دەکات بە کردنە ئامانجی خانەوادە و منداڵەکانم دەتوانن بەرەی بەرخۆدان بگۆڕن با بزانن کە هەڵە دەکەن."
لە بنکەی سەربازی رژێمی داگیرکەر بە ناوی ئۆفریت لە رۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو ئاگر دەرکەوت.